ئوتۆمبێلێک کە دەتوانێ بفڕێ، لە ئەمریکا مۆڵەتی پێ درا

شادی

کوردشۆپ- سەنتەری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەمریکیی "ئالەف" ڕایگەیاند، مۆڵەتی ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل A کە هەم لەسەر وشکانی دەڕوات و هەم دەتوانێت لە ئاسماندا بفڕێت، لەلایەن ئیدارەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پەسەند کراوە.

سەنتەری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەمریکیی "ئالەف" ڕایگەیاند، مۆڵەتیان لە ئیدارەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی ئەمریکا بۆ ئۆتۆمبێلی مۆدێلی A وەرگرتووە و ئەو ئۆتۆمبێلە دەتوانێت هەم لەسەر وشکانی بڕوات و هەم بە ئاسماندا بفڕێت.

کۆمپانیای ئالەف ئایرۆنۆتیکس کە بارەگا سەرەکییەکەی لە کالیفۆڕنیایە، ڕایگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلی مۆدێلی A بە تەواوی کارەباییە و ٢ کورسیی هەیە و دەتوانێت ڕێگری لە ڕووداوی هاتوچۆ بکات.

بەپێی هەواڵی "ئێن تی‌ڤی"، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی ئاسمانیی تایبەتی سنووردارکراوی FAA، تاقیکردنەوەی مۆدێلی A بە سەرکەوتوویی تەواو بووە.

وێڕای ئەمانە، "ئالەف" لە ساڵی ٢٠١٩ەوە هەموو مۆدێلە سەرەکییەکانی مۆدێلی Aی تاقی کردووەتەوە و ئەم هەواڵە هەنگاوێکی گەورەیە لەم بوارەدا.

Dukhovny، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "ئالەف" ڕایگەیاند کە مۆدێلی A بە تەواوی کارەباییە و دەتوانێت لەسەر ڕێگا گشتییەکان هاتوچۆ بکات، هەروەها ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلەکە بە توانای بەرزبوونەوە و نیشتنەوەی ڕاستەوخۆ، دیزاین کراوە.

بەڵام Dukhovny ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو مۆڵەتە تایبەتەی پێیان دراوە هێشتا سنووردارە و باسی لەوەش کرد کە ئەو شوێنانەی بۆیان دیاری کراون کە ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێت بفڕێت، سنووردارە.

"ئالەف" ڕایگەیاندووە کە مۆدێلی A بە نرخی ٢٩٨ هەزار و ٥٢٠ دۆلار بۆ فرۆشتن پێشکەش دەکرێت و فرۆشتنی لە ساڵی ٢٠٢٥ەوە دەست پێ دەکات.

KURDŞOP
600 بینین

کاریگەریی ژنێکی پسپۆڕی کورد لەسەر دروستکردنی مێشکی ڕۆبۆتی لە ئیتالیا

لە باکووری کوردستان، جۆرێک لە مشکی کوێر کە ٣ میلیۆن ساڵە دەژی، دۆزرایەوە

مشکە نوێیەکان کە بە ناوەکانی "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" و "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" دەناسرێن پەیوەندییان بە گرووپی گواندارانەوە هەیە.

داهێنانی پزیشکێکی کورد لە بواری دروستکردنی دڵی دەستکرد

چۆن زمانێکی نوێ فێر ببین؟

مادەیەکی خۆراکیی نوێ بۆ درێژکردنی تەمەنی گیانداران دۆزرایەوە

سوودەکانی تاورین تەنها پەیوەندیی بە تەمەن درێژییەوە نییە، بەڵکوو وەک لە مشکەکاندا دەبینرێت، ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ماسولکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ئاستی دەروونیشیان زۆر بەهێزتر بووە. جگە لەوەش لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، بەرگریی جەستەیان بۆ ئەنسۆلین بەهێزتر بووە.

لە گەڤەڕی باکووری کوردستان، شوانێک ئوتۆمبێلێکی دروست کرد

هۆشی دەستکرد زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی کار لەناو دەبات

جگە لەوەش لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا باس لەوە کراوە کە زیرەکیی دەستکرد کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتێک دەبێت و بەتایبەتی لە خزمەتگوزاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەسەدا ٤٦ و لە پیشەکانی وەک یاساشدا لەسەدا ٤٤ی کارەکان ئۆتۆماتیکی دەبێت. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هەموو کەرتێک وەک یەک نییە، لە خزمەتگوزاریی بیناسازیدا تەنها لەسەدا ٦ی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد جێبەجێ دەکرێن. هەروەها تەنها لەسەدا ٤ی کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی سیانە و چاککردنەوە بە زیرەکیی دەستکرد دەسپێردرێ.

خاکی کوردستان

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!