ڤارتۆ
شارۆچکەیەکە لە کوردستانی باکوور.
پەژوان
پەژان، پەرژین، چیل، پەرچ.
ڕەنگە
1. چۆنیەتی رەنگی دیمەن لەبەرچاو؛ 2. چۆنیەتی بیچم و شێوە؛ 3. لەوانەیە؛ 4. تەرز، جۆر. نموونە: شەنگ، شەنگە.
زینە
1. زیندی، زینگ؛ 2. زی، دڕکەزی؛ 3. ژن.
ئاڵانا
1. دۆڵی پێچەڵپێچ؛ 2. دۆڵێکە لە نێوان خەلیفان و رانیە لە کوردستانی باشوور.
شەکرەسێو
سێوی شیرین، جۆرێک سێوی چکۆلەی شیرین.
سریوە
1. سروە، شنە، بای بسکان؛ 2. جریوەی چۆلەکە.
ڤەرێژ
ناوەڕۆکی کۆپەڕ و نووسراو.
ئاراسته
له کوردیدا ئاراسته واته: رووی شتێک بهرهو کهسێک کردن. وهکوو سڵاوی ئاراسته دهکهم، یان تیرێکی ئاراسته کرد. بهڵام له فارسیدا ئاراسته واته: ئارایش کردن، رازاندنهوه، کۆکردنهوه و راخستن و زۆر مانای دیکه.
گەڵاڵە
1. داڕشتنی نەخشە بۆ کار یان شەڕێک یان شتی دیکە؛ 2. نموونە و پێشنووس. لە گەڵاڵەی سەفەر یان شەڕدا بووین.