هەردە

1. خوارن، خۆراک؛ 2. چۆڵ و بیاوان؛ 3. زورکان، دەشتی بەگردوولکە؛ 4. تەرە و چۆڵگەرد؛ 5. وەک، لە چەشنی، وەکوو: (هەردەجاران).

مەتین

1. ژیر؛ 2. سەنگین و کردار باش؛ 3. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور.

مەرینا

گوندێکە لە کوردستانی باشوور.

بروسکە

بریسکە، درەوشین. (بریسکەی بەفری سەر کەل). برووسکە لە زمانی کوردیدا بۆ (برقیە)ی عەرەبی و تەلگراف بەکار دەبرێ.

کاریسا

تاوان، هەڵە، سووچ. کاریسای چی بووە گرتوویانە؟

هەیوێ

بسکی سەر لاجەنگ.

ئەردەنا

دوو گوندن لە نێوان (ئینشک و بامەڕنی) کە گوندی سەروویان کوردی موسوڵمان و ئەوی دیکەشیان کوردی (فەلە)ن.

هەژیر

میوەی هەنجیر. هەنجیر چەند جۆری هەیە: درهی، هەرکەضانی، هێکتانی، رژیک، شەنگاری، تەفارە، زەرک.

بەلار

1. یەکجارگەییشتوو، شلک و تەڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە: هەی بـــــەلار و بـــــەلار و بــــەلارەوە/ مەمکۆڵەت شەکرە سێون بە دارەوە

ڕەنێو

وەبەرهەمهێنان، بەخێوکردن و پەروەردەکردن. (باخێکی باشی رەنێو هێناوە. دەکرێ بۆ وشەی (کارگَردان) ی فارسی، (رەنێوهێن، یا رەناوهێن) بەکار ببرێ، چونکە وشەی (دەرهێنەر) لە بەرانبەر وشەی (مخرج)ی عەرەبیدا دانراوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!