شکاک

نێوی هۆزێکی کوردە، لە دوو هەرێمی سۆما و برادۆست دەژین، لە نێوان سنووری ئێران و تورکیە لە کوردستان دەژین و بەشی زۆری کەوتۆتە کوردستانی رۆژهەڵات و لە باکووری شاری ورمێ دەژین. بڕوانە (سەکر)، لە بەشی کوڕان.

فەرخی

نێوی جۆرێک ترێی زەرد و شیرینە.

ڕۆژین

وەکوو رۆژ، وێنەی رۆژ.

شەهێن

1. ، شاهێن، مەلێکی ڕاوکەری چاوجووانە؛ 2. جۆرێک دارە.

حەبێ

خۆشه‌ویست، ئازیز.

کارمات

1. کارماد، کارمات، کڕمات، کرماج، کوردمانج، کورد، گوندی؛ 2. جووتیار، چاندەکار؛ 3. شوان و گاوان، بەخێوکەری ئاژەڵ؛ 4. تیرەیەک لە تیرەکانی ئەلحەق بوونە کە دوای ئەبوو موسلێمی خوراسانیی، لە 254 هەتا 270 ی کۆچییدا، بە شەڕی چەکداری لە دژی خەلیفەکانی سەرەتای ئیسلام بەرگرییان لە بزووتنەوەی سۆفیگەریی یارسان (حەقە) کردووە لە کوردستان و ئێران و زۆر شوێنێ دیکە و رەواجیان بە ئایینی یارسان داوە. عەرەبی موسوڵمان ئەم وشەیانە کردووە بە قرمەت (قرمط)، واتە: ناموسوڵمان و بی دین و کافر، یان ئەو کەسانەی کە لە نووسیندا خەتیان وردە!! زۆر بە داخەوە ئەم ناژیربێژییە و ئەم بێ مەنتەقییە ناچێتە مێشکەوە، چونکە ئەوانەی کە موسڵمانن، هەر گەل و نەتەوەیێکی ناموسڵمان بە بێدین و کافر دەزانن، ئەم تیرەیەشیان لە تیرەی ئەلحەق (یارسان) زانیوە، بۆیە بە قرمط یان قرمطی نێویان بردوون‌، کڕماتەتەکان ئایینی تایبەتی خۆیانیان هەبووە و نەچوونەتە ژێر درۆ و دەلەسەی خەلیفەکانی ئیسلامی ئەو سەردەمە کە سەرانسەری کوردستانیان لەناو خوێندا شەڵاڵ کرد. (قرمط) لە راستیدا (کڕمات) بووە کە عەرەب کردوویەتی بە قرمط!!

لاوژە

1. گۆرانی، ستران، قام؛ 2. لەبەر ئەوە، بۆ ئەمە.

ئاگۆم

نێوی یەکێ لە پاشای (کاسی) یەکان بووە کە برازای (ئۆلام بۆریاش) بووە و دوایین قەڵای (سۆمەری) یەکانی کە لە قەراخ دەریادا بوو، دابڕ کرد و لەناوی بردن.

گوڵەندام

1. لەشولار جووان وێنەی گوڵ؛ 2. تەڕپۆش و ڕێکوپێک.

گوڵخەندان

1. گوڵی پشکووتووو؛ 2. وێنەی گوڵ خوشیک و بەدەو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!