کەڤۆک

1. کەڤووک، کاڤووک، کاڤۆک، کەڤۆک، کابووک، کۆتر؛ 2. بە زاراوەی زازاکی دەبێتە بۆران؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کۆنی کوردییه کە حەسەن جزیری خوێندوویەتی‌.

دڵپەسن

به‌بڕۆ، دڵگر، خۆشه‌ویست.

سارین

بەرەبەیانی زوو.

برساق

جۆرێک کولێرەی بچووکە کە هەویرەکەی بەشیر و ئاو دەکرێ و لەناو رۆندا سووری دەکەنەوە، کولێرە برساق.

کەشکۆڵ

فینجانی فەخفووری، 1. ملوانکەی زێڕ یان زێو کە دەکرێتە ئەستۆی منداڵ؛ 3. دەفتەری بیرەوەری و شیعران؛ 4. نەخشێکە لە جاجم و بەرماڵدا؛ 5. دەفری ئاوی دەروێشان، کەشکۆڵ لە دارێکی وێنە نارگیل و لە هێندستان درووست دەکرێ، خەڵکی رەمەکی و دواکەوتوو، ئێژن: ئەمە کەوشەکانی پێغەمبەرە بە جێماوە، دەک قوڕ بەسەر خەڵکی دواکەوتوو؛ دیسان دەڵێن: کەشکۆڵ لە بنەڕەتدا (کەوشکۆڵ) بووە و بووە بە کەشکۆڵ!

بێتووش

نێوێکی کۆنی مادیی ئاوێستایییە و گوندێکە لە داوێنی چیای ئالان، لە پشت سەردەشت لە کوردستانی رۆژهەڵات. بڕوانە بەیتاس لە بەشی کوڕان.

کازیوە

بوومەڵێڵی بەیانی، تاریک و لێڵ، بەرەبەیان.

کەنێرە

1. کەنێر، کەنێرێ، نێوی دووجۆر دارە، یەکێکیان بێدڕک و ئەوی دیکەشیان دڕوودار؛ 2. گیایەکە گەڵای وەک وێنجە یان نەفەل دەچێ، لاسکی ئەستوورترە و کلۆرە و گوڵی زەردی بچووک دەکا، بە تەڕی ماڵات کەمتری دەخۆن، بەڵام بۆ تفاقی زستان دەبێ.

چاوەرچین

گوندێکی ناوچه‌ی بۆکانه‌ نزیک ئاخته‌ته‌ر که‌ له‌گه‌ڵ شێخله‌ر کێوێکیان دۆژه‌.

نەشم

لارە و لەنجە، بە نازەوە ڕێکردن، کچێکی بە کەشم و نەشمە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!