بەرزان
1. شوێنی بەر و بڵند؛ 2. چیا و کوێستانی سەخت و رژد؛ 3. شوێنە مێنگەی هۆزی بەنێوبانگی بارزان که عەشیرەتی ئازا و شۆڕشگێڕی بارزانی لێ هەڵکەوتووە و مەلا مستەفای بارزان رۆڵەی ئەو عەشیرەتە و لەو دیارەیە.
زەمۆ
نێوی کێوێکە لە کوردستان.
کاراک
کاراکا، کان، زەوینێ کە شتی بەنرخی تێدا هەیە و هەڵیدەکۆڵن بۆ کەڵک لێوەرگرتن.
بریندار
زامدار، کەسێ یان بوونەوەرێک جەستەی زامار بووبێ.
شانا
بە زاراوەی هەورامی واتە: کلی کرد، شاندی، هەناردی، رەوانەی کرد.
باشیل
1. کۆڵوانە، چارۆکە، شان و قۆڵ؛ 2. ئاوارە و دەربەدەر؛ 3. پاشگری وشەدووانەی (شانوباشیل)ە.
ڤەرێژ
ناوەڕۆکی کۆپەڕ و نووسراو.
لوتکە
نووک، دوند، ترۆپک، کەپک، پۆپە، قەلەپۆپەی چیا و کێو.
فەیلی
چەند تیرەن لە کورد کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ئیلامن، بەڵام نزیکەی 400 ساڵ دەبێ کە لە بەغدا دەژین و لەبەر نەبوونی کار و باری ئابووری لە ئێران چوونەتە ئەوێ؛ هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە کە فەیلی واتە: فێئەت عەلی واتە: پەێڕەوانی حەزرەتی عەلی و زاراوە گۆڕیویەتی؛ دیتنێکی دیکەش هەیە کە دەڵێن: لە بەغدا بە کرێکاری کوردیان گوتووە: پاڵە و فەلە و وشەی فەیلی لەبەر ئەو هۆیە بە سەر فەیلییەکاندا دابڕاوە؛ بەڵام گرنگتر لە هەمووی ئەمانە، فەیلی واتە ئەو کوردانەی کە بە زاراوەی کەڵوڕی یان پالەوی قسە دەکەن و وشەی پالەوی عەرەب کردوویەتی بە فەهلەوی و بەو تیرەیەشیان گوتووە فەیلی و ئەو نێوەیان بەسەردا بڕاوە؛ فەیلییەکان لەبەرئەوەی کە شیعەن، سەددام حسێن، بە تاوانی شیعەبوون، زڵمی زۆری لێکردوون و هەتا ئێستا بە هەزارنیان لێ کوژراوە و هەڵداژراونەتەوە بۆ ئێران. بڕوانە بۆ پاڵەوان.
کۆمارا
گوندێکە لەناوچەی پاوە لە کوردستان.