ئاگری

چیای سەربەئاگر، گڕکان، ئاگرپژێن؛ شۆڕشی ئارارات بە رابەریی شێخ سەعیدی پیران لە کوردستانی باکوور‌ لە چیای ئاگرییەوە هەڵگیرسا. بڕوانە ئارارات.

بەختەوار

بەویژدان و راستوێژ.

بوار

1. بەهار؛ 2. تەنکایی ئاو کە رێی هاتوچۆ بدا؛ 3. هەل، فرجە.

داهێنەر

تازەداهێن، وەدیهێن، کەسێ که شتێکی نوێ دەخولقێنێ.

ئه‌ختان

هه‌ل، ده‌رفه‌ت، فرجه.

دەوار

رەشماڵ، پڵاسێکە لە رەنگی شین و کەوە کە (کوێن)یشی پێ دەڵێن و لەموو دەچندرێ و تەختەتەختە لێکدرێ و رەشماڵی لێ ساز دەکەن و کۆچەریان هەڵیدەدەن و لەباتی خانوو دەچنە تێوەی.

ئاپۆ

وشه‌یێکه‌ بۆ رێزلێنان و بانگکردنی مام.

مانگڕوو

روومەت وێنەی مانگ.

شانئازین

خوێنەری هێژا، ئەگەر دەتەوێ، نێوی تازە و دەستی یەکەم بۆ منداڵەکەت دابنێی، دەتوانی بە لێدانی دوو وشە لە یەکدی، وەکوو ئەم نێوانەی کە لە پاڵەوە ریز کراوە، ناوێکی نوێ درووست بکەی و ئەمانەش هەندێ نموونەن کە دەتوانی، مانای وشەی دووهەمیان لە کۆپەڕەکەدا دەربێنی. بۆ نموونە: واتای شان دەزانی کە دەبێتە شان و شکۆ، یان شانەی هەنگوێن، شان لەگەڵ نێوێکی دیکە لێک بدە و ناوێکی تازە درووست بکە.

هەرێز

هەرێزە، فریزوو، فرێزە، فەرێس، گیایەیێکی خۆڕسک و دەوامدارە که گەڵاکانی درێژ و باریکن و لقەکانیشی ناسکە کە بەسەر زەویدا دەخەوێ و رەگاژۆ دەکا. ریشەی ئەم گیایە یەکجار پێچەڵچێچ و قاییمن. لە مەزرا و باخچە و قەراخ ئاو دەڕوێ، لە هەر کوێش کە شین ببێ، خێرا ریشە دادەکوتێ و رەگاژۆ دەکا و هەڵکەندنی ئەستەمە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!