کورتێ

کورتەباڵا، باڵابچکۆل؛ ئاماژه به ژنی باڵاکورتی جوانکیلە لە گۆرانیدا.

وەسان

1. ئاوەها؛ 2. لەکارکەوتن؛ 3. مانووبوون؛ 4. پاشگری نێوی گوندی (شێخ وەسان)ە لە ناوچەی بالیسان لە کوردستان.

کەسرا

1. شەدە و هەوری سەر ژنان؛ 2. جۆرێک سەر و لا کە قەدیم لە شاری سنە لە سەردەمی ئەردەڵانەکاندا بەکار براوە و پێی گوتراوە: (کەسراوانی، یان خەسرەوانی)؛ 3. هەندێ کەس دەڵێن: کەسرا نێوی دڵدارەکەی (ئەردەشێر)ی، پاشای ساسانیەکان بووە، کە بینای بەنێوبانگی (تاقی کەسرا)ی (تیسفوون)ی، لە بەر ئەو درووست کردووە؛ بڕێ کەسیش ڕایان وایە کە بێژرەی عەرەبی (خەسرەو) ی کردووە بە (کەسرا).

ڕاماتیا

نێوی ژنێک بووە لە بنەماڵەدەسەڵاتدارەکانی ماد.

فەرکان

1. روونووسی، لە رووی شتێک نووسینەوە؛ 2. دەستوور، فەرمان.

خۆکار

ئامرازێ کە سەربەخۆ کار دەکا و کاری دەست ئەنجام دەدا.

خەمازە

دارقولاپی ماسیگرتن.

ڕازدار

سووڕهەڵگر، کەسێ کە بە نهێنییەک دەزانێ و نایدرکێنێ.

مازنێ

1. مەزن، مازن، گەورە، سەرداری خێڵ‌؛ 2. گوندێکە لە نێوان مێرگەسوۆر و باڵەکیان لە کوردستانی باشوور.

خەتان

دەستەواژەی خۆشەویستیی دایک و باب بۆ منداڵانیان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!