ڕووگوڵ
روومەت گوڵ، روو وێنەی گوڵ.
پەروەر
بەخێوکەر. وەکو: (وڵاتپەروەر)
بانین
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی فەیلی تێدا دەژیا، بەڵام بە دەستی حکوومەتی بەعس هەموویان دەرکران و عەرەبیان لە جێگایان دانان، ئەو کوردانەش کە لەوێ مابوون، لەبەر ئەوەی کە زۆربەی شارەکەیان کرد بە عەرەب، زمانی زگماکیی خۆیان لەبیر کرد و لەناو عەرەبدا توانەوە.
لیسا
شوێنی کاتیی باڵندان لە ناو داران.
هالان
1. کۆی نەمام، نەمامگەل؛ 2. دنەدان، هانەدان؛ 3. دەنگەدەنگ و هاوار.
ڕاماتیا
نێوی ژنێک بووە لە بنەماڵەدەسەڵاتدارەکانی ماد.
کۆبین
دیتنی هەموو شتێک پێکەوە. ئەم نێوە، نێوێکی تازەیە کە دایکان و باوکان بە زەوقی خۆیان درووستیان کردووە و لە دوو وشەی (کۆ) بە واتای: هەموو شتێک پێکەوە و (بین) بە واتای دیتن، کە پێکەوە دەبێتە: (بینینی هەموو شتێک پێکەوە) ساز کراوە.
پریشک
1. پریشکی ئاو و شەتاو؛ 2. فریشک، مەڵاژوو، مەڵاژگ.
هۆزانڤان
بەیتبێژ، گۆرانیبێژێک که هەم هۆنراوە دابنێ، هەم بە گۆرانیی بیچڕێ.
هەرکی
1. داییم لە جووڵە و بزووتن؛ 2. گەڕۆک و گەرمیان و کوێستانکەر؛ 3. هۆزێکی گەورەن لە کوردستان.