پەریگوڵ

برێتی لە جوانچاکی بێوێنە.

ئاڤدار

لە کرمانجیدا بۆ مانگی نیسان بەکار دێ، هەر شتێک ئاوی زۆر بێ،

ئۆسڤا

نێوی دێیه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌نگاری باشووری کوردستان.

تێلیناز

کیژی قژ ساف و زەرد.

پاسا

1. شاراوە، بەرپیوار، نادیار؛ 2. چاوپۆشی؛ 3. سەرپۆش؛ 4. داپۆشەر، ونکەر، گومکەر، وەشێر؛ 5. پێ لە عەرد سوون، پا بە زوەینا ساوین.

سیری

1. گوندێکە لەبەری ماوەت؛ 2. گوندێکە بەرانبەر بە چیای رێزانۆک لە بناری بەرسیرین لە ناوچەی رواندز.

ساکاو

نێوی کانییەکە لە نێوان بیجاڕ و دیواندەرە لە کوردستانی رۆژهەڵات.

نەهری

1. جۆرێک ترێی سپی؛ 2. رۆباری گەورە؛ 3. بەئاو گەییشتنی کارێزکەن؛ 4. نێوی ناوچەیێکە لە کوردستان کە مەشایەخی گەورەی لێ هەڵکەوتوون و بە شێخەکانی نەهری بەنێوبانگن.

سلیوان

سلیڤان، نێوی تیرەیەکی کوردە؛ شێخ موحەممەدی مەردۆخ لە مێژووی کورد و کوردستاندا دەڵێ: لەوە دەچێ کە لکێک بن لە هۆزی زازا لە دەوروبەری مووش و سەرا وماردین، لە کوردستانی باکوور.

جانۆ

1. خۆشەویست؛ کوردی زاراوەکرمانج بە گشتیی بە گیان دەڵێن: جان، (جانۆ) ش بچووککراوەی (جان) ە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە کە کراوە بە تورکی: (جانۆ جانۆ جان قوربان).

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!