زانا

شتزان، عالم.

کۆشەنگ

کۆی شۆخ و شەنگ، شۆخ و شەنگی هەمووی پێکەوە، ئاماژە بە کیژ یان کوڕێک کە هەموو رانەیەکی جوانی و لەباربوونی تێدا کۆ بووبێتەوە. بڕوانە کۆڕەنگ و کۆدەنگ.

سەرسنگ

1. سەرسینە، هەوار یان گوندی سەر سینگی شاخ و کێو؛ 2. شار یان گوندی لە سینەی چیادا هەڵکەوتبێ؛ 3. سەیرانگا و شارۆچکەیەکی خۆشە لە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور.

سیدار

1. جێگای سێبەر، سێبەری دار؛ 2. ناوێکە کە لە کوردی کوردستانی باکوورم بیستووە.

ڕۆژهەڵات

رۆژەڵات.

چەرمەڵە

ئینسانی چه‌رمه‌ڵانه‌، سپیکه‌ڵه‌.

ڤەژی

وەژی، ئێوەش؛ فەرمان بە ژیانەوە، وەکوو بژیێنەوە.

بەهرێز

پارێز، تەکینەوە لە هەندێ خواردن که دوکتۆر دەڵێ.

شایار

بڕوانە شالیار.

قارس

1. تووڕە، جاڕز؛ 2. دادروون بۆ کورتکردنەوە؛ 3. شار و مەڵبەندێکە لە کوردستانی باکوور.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!