قەشان

1. باڵدارێکە لەدەم ئاوان دەژی؛ 2. گوندێکە لە کوردستانی باشوور.

ئێلم

نێوی تەپۆڵکەیەکە لە رۆژاوای جزیر، لە کوردستانی سووریە.

ئالاز

1. قامک، تلی، ئەنگوست؛ 2. خەڵووز، رەژی.

ئاردە

تازەداهاتوو، تازەبابەت، نۆهاتی.

ڕێکۆک

رێچکە، باریکەڕێ.

یارگوڵ

1. یار و دۆستی گوڵ؛ 2. یاری وێنەی گوڵ.

شەهێنە

1. شەهێن، شاهێن، مەلێکی ڕاوکەری چاوجووانە؛ 2. جۆرێک دارە.

کۆکەن

1. چیاکەن؛ 2. سەرنێوی فەرهادی لوڕ یان فەرهادی کۆکەنە، ئەوینداری بەنێوبانگی شیرین؛ 3. ئاڵفبڕین، کاتی دروونی گیا و گزرە بۆ مەڕوماڵات لە زستاندا.

ماوەران

گوندێکە لە پشت شەقڵاوە، لە سەر ڕێگای ئەوێ بۆ هەولێر. ماوەران لە کۆندا مەلایەکی هەبووە کە زۆر زانا بووە، بە داخەوە من نەمتوانی نێوەکەی پەیدا بکەم، بەڵام لەلای ئێمە لە شاری سنە، ئەگەر منداڵێک قسەی زل و سیر و سەمەری بکردبا، دایک یان باوک، دەیگوت: بەسیەتی مەڵای ماوەران!

ئالال

ئاڵئاڵ، به‌ زاراوه‌ی کرمانجیی باکوور: سووره‌گوڵ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!