ئاوێنه

ئاینه‌، نه‌ینووک، جام، قۆدیک.

ڕەواک

1. دەفرێ کە شەراوی تێدا پاڵفتە دەکەن؛ 2. شیرەی تراوی هەنگوین.

شاکە

باڵەفڕەی مەلێک کە دەیەوێ باڵەوازە بێ.

سیابەند

نێوی قارەمانی چیرۆکی (سیابەند و خەجێ)یە کە داستانێکی کۆنی ئەویندارانەیە. مێژووی ژیانی خەج و سیامەند روون نییە بەڵام، بەیتی ئەم دوو گراوییە وێنایەکی راستەقینەیە لە بەسەرهاتی دڵتەزێنی ئەو دوو گراوییە. خەج و سیامەند، خەڵکی (کێلەسیپان) ی ناوچەی مەهابادن کە ئێستاش گڵکۆی هەر دووکیان هەر لەوێیە.

زەنگەڵان

زەنگیلان، 1. گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم لە کوردستانی تورکان لە تورکیه؛ 2. ناوچەیێکی کوردنشینە لە ئازەرباییجانی شوورەوی.

زێوار

پەراوێز، قەراخە.

باوەزان

شوێنێ کە با نەیگرێتەوە. شوێنێکی سارد و باوەزە.

بەخێو

1. ئاگاداریی، سەرپەرشتیی؛ 2. حەوانەوە، ئێوەت.

بانیژە

1. ئەو جێگەیەی گەنمی باراشی لێ رۆ دەکەن و لەوێوە دەڕژێتە گەروو بۆ بەرداش؛ 2. هەموو سەربانێکی نەوی و چکۆڵە.

یاسۆ

نێوی گۆرانیبێژێکی کورد بووە لە ناوچەی سەرحەدی‌ کوردستانی باکوور .

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!