شازاد

1. بێچووە شا؛ 2. کورتکراوەی شارەزا و شارزا.

ئارەنان

ناوی گوندێکە لە نزیک شاری سنە

حاجیلە

گوڵێکی سپی ناوزه‌رده‌، گیایه‌که‌ له‌ناو ده‌خڵ ده‌ڕوێ.

سێوەچ

گوندێکە لەنێوان گوندی نمەشیر و شاری بانە لە کوردستانی رۆژهەڵات.

ڕەوسە

1. خۆیانی گێرەکراوی هێشتا کۆوەنەکراو؛ 2. سوورەبنە، سوورباو، رەنگ سوور، سوورهول.

هاکۆ

1. بڕە، گۆترە؛ 2. ژنشکێڤە، لەپڕ، لەناکاو؛ 3. نەدیتوو کڕین یان کارکرتن. هەروەها بە هاکۆ کڕی و بردی، بێئەوەی چاوی لێبکا.

هەیوێ

بسکی سەر لاجەنگ.

فەرخی

نێوی جۆرێک ترێی زەرد و شیرینە.

یارین

دۆست و گراوی.

وانان

وانەگوتنەوە، دەرس گوتنەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!