زرینگە

دەنگی وێککەوتنی کانزا، زرینگەی خڕخاڵ.

هەیڤک

مانگیلە، مانگی یەکشەوە.

سروودی نیشتمانی و شوناسی نەتەوەکان

1. سرووت، ستران، وشەیێکی کۆنی کوردییە؛ 2. ئەو گۆرانییە ئایینییانەی کە لە سەردەمی زەڕدەشتییەکاندا گوتراون، پێیان گوتوون: سرووت کە لە گاتاکانی زەڕدەشتدا هاتووە و ریشەی وشەی سترانی کوردییە و لە کۆنترین ناوچەکانی کوردستان کە زاراوەکرمانجن ئەم وشەیە بەکار دەبرێ، بەڵام دواتر بە هاتنی ئیسلام چونکە ئەم سروودانە یارسانەکان و ئیزەدییەکان خوێندوویانن پێیان گوتوون: (گۆرانیی) واتە ئاوازی گاورەکان! نێوی هۆزی گۆرانیش که یارسان (ئەلحەق)ن و لەم وشەیە کەوتۆتەوە. بڕوانە گۆران لەبەشی کوڕان.

ئەرکەواز

نێوی هۆزێکی کوردە لە ناوچەی خانەقین و مەندەلی، لە کوردستانی باشوور. هۆزەکانی ناوچەی مەندەلی بریتین لە: (ئەرکەوازی، بەوڵی، گۆران، گاسووار، باجەڵان، زەڕگۆش، کەڵوڕ).

سلێن

سڵێن، گوندێکە لە لای گوندی بڵبەر لە هەورامانی تەخت لە کوردستانی رۆژهەڵات.

گەشین

1. سوور و بەدەق؛ 2. کرانەوەی گوڵ.

زێوێ

1. زێوە، گوندێکە لە بناری چیای پیرەمەگروون؛ 2. زێویە: گوندێکە لەلای سەقز کە شوێنەواری کەونارای زۆری سەردەمی مادەکانی لێ دیتراوەتەوە.

ڕاڤەر

پاڕانەوە، لاڵانەوە.

کاریسا

تاوان، هەڵە، سووچ. کاریسای چی بووە گرتوویانە؟

ڤێنووس

ئافرۆدیت، ڤینۆس، بتی ئەوین و جووانیی یۆنانییەکان بووە؛ رۆمییەکان بە ئافرۆدیتیان گوتووە: ڤینۆس و ڤینۆسیش یەکەمین پەیکەرێکە کە بە رووتی نوێنراوە؛ هەزبوود شاعیری یۆنانیی بە ڤینۆسدا هەڵیداوە و شیعری گوتووە؛ ئافرۆدیت نەک لە جووانیدا تاک و بێهاوتا بووە بەڵکوو دەسەڵاتی ئەوەشی هەبووە کە ئەو کەسانەی سەرنجیان بەرەو لای رادەکێشرا، لە داو بخا و مەیلیان بداتێ، هەر ئەویشە کە مەیلی بە (پاریس) کوڕی پاشای (تەروا) دا. بەنرخترین پەیکەری ئافرۆدیت (ڤینۆس)، دەسکردی (پراکسیتێڵ)ە کە ئێستا لە (واتیکان) ە و پەیکەرێکی دیکەش کە بەنێوبانگە و (مثلۆس) لێی داتاشیوە، لە پاریسە و دوو پەیکەری دیکەی ڤینۆس لە (رۆم) و (فلۆرانس) ە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!