ساوانسۆ
نێوی هەوارێکە لە هەورامانی کوردستان.
ناوتۆ
دوو تۆی شتێک، وەکوو: ناوتۆی لێف یان ناوتۆی کۆپەڕ. بۆ نموونە: کاغەزەکە لە ناوتۆی کۆپەڕەکەدایە، تەزبێحەکە لەناوتۆی لێفەکەدا بوو!
ڕۆژین
وەکوو رۆژ، وێنەی رۆژ.
ئۆشین
گیایهکی گهڵاورده که ئاژهڵ نایخوا.
پەلکەزێڕینە
کۆلکەزێڕینە، خۆرەزێڕینە.
ژەمان
کۆی وشەی (ژەم) ه کە واتای وادەیەک خواردن دەدا.
سالیس
پەیاغ و لووس و ساف.
خۆشەنگ
خۆبهخۆ جووان، جووانی خۆڕسک.
شاکار
1. کاری زۆر باش و رێکوپێک؛ 2. هونەرخولقاندن. (کاری فڵانە وەستا شاکارە)
سنەوبەر
جۆرێک لە دارکاج کە هەمیشە سەوز و بەرز و جووانە.