دەماوەن

1. دەماوەند، کوێستانی لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 2. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە؛ 3. دەماوەن نێوی گوندێک بوو لە کوردستانی باشوور کە بەعسی وێرانی کرد؛ 3. نێوی بەرزترین کێوی ئێرانە کە لە نێوان تاران و مازندەراندا هەڵکەوتووە؛ 4. نێوی بەرزترین کێوی ئێران کە لە نێوان (تاران و مازندەران)دا هەڵکەوتووە؛ 5. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی سەردەمی ساسانی بووە؛ 6. نێوی شارێکی کۆن بووە لە مازندەران کە دەڵێن: (ئەژدەهاک) ی پاشای (ماد) لە کێوێکی پەنا ئەو شارەدا بە دەستی فەرەیدوون زیندانی بووە.

هەرمان

1. هەرگیزنەفەوتان؛ 2. بە هەورامی واتە: فرمان، کار، خەبات. بۆ ئاگاداریی: فرمان واتە: کار، فەرمان: واتە، ئەمر و دەستوور. لە زاراوەی کرمانجیشدا فەرمان واتە: ‌قەڵاچۆکردن و بەکۆمەڵکوشتن. وشەی فەرمان لە لاوکی کوردیدا یەکجار زۆرە.

سوهەیل

سیوەیل، سوەیل، ئەستێرەیەکە.

ڕێژە

لێرەدا بە واتای سان و خۆنیشاندانی سپا و لەشکر دێ.

پەیاک

داشی شەترەنج، پیادەی شەترەنج.

نیڤار

نوێداهاتوو، باوی دەم و سەردەم.

پێژەک

خونچەی تازەدەرکەوتوو، ولێک کە تازە دەکرێتەوە.

قارووش

جۆرێک گیایە کە گەسکی لێ درووست دەکەن.

ژووار

1. ژانی زۆر، ئازاری سەخت؛ 2. گوندێکە لە هەورامان لەکوردستانی رۆژهەڵات.

وریا

زرت و زینگ، زیرەک و بەهۆش.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!