ڕوار

1. رۆبار؛ 2. گوندێکە لە نزیک گوندی (هەجیج) لە هەورامانی کوردستانی رۆژهەڵات.

سەردەم

کات، وەخت.

لێشاو

1. ئاوی زۆر و خوڕ؛ 2. بە هورووژم.

هۆنە

1. هۆنراو، پرچی هۆندراو؛ 2. موورووی هۆندراو؛ 3. نیشانە، ئاکار، نیشانەی باشیی؛ 4. داوەرینی فرمێسک بە شوێن یەکا؛ 5. ئەو جۆرەن؛ 6. گریانی هێور؛ 7. لوورەی گێژاو؛ 8. هەڵبەست، هۆنراوە؛ 9. نەسیم، شنە.

بەرزۆ

1. برزۆ، باڵابەرز؛ 2. نێوی کوڕی زۆراوی کوڕی رۆسەمی زاڵ بووە.

پەلەرین

جۆرێک گیای پەلوپۆدارە کە گوڵی سپی ورد دەردەکا.

تابان

1. تابان وشەیەکی فارسییە واتە: بریسکەدار، بەورشە، رۆشناییدەر؛ 2. هەڵاتووی مانگ، خەرمانەی مانگ؛ 3. تاسەربان، تا سەروو. ئەم وشەیە و دەیان وشەی دیکەی فارسی لەناو شیعری شاعیرە کلاسیکەکانی کورددا هاتۆتە ناو ئەدەبیات و ئاخاوتنی کوردیی یەوە.

ئارمانکۆ

نێوی قەڵایەک بووە لە کوردستانی باکوور‌ کە ئاشووریەکان ساڵی 254 زایینیی دروستیان کرد؛ هیچ شک و گومانی تێدا نییە کە دوو هەزار ساڵ زیاترە ئاسووری و ئەرمەنی و جوولەکە و هی دیکەش لە کوردستان لەگەڵ گەلی کورد پێکەوە دەژین و ئێستاش هەن. زمان و ئەدەبی ئەم نەتەوەگەلەش لە سەر زمان و ئەدەب و کەلتووری کورد شوێنیان داناوە و هی کوردیش بە سەر ئەوانەوە دیارە. جا لەبەر ئەمە هەندێ نێو لە زمانی کوردیدا هەن کە لەم کۆپەڕەدا چاپ کراون و کوردی نین و ئاسووری و ئەرمەنی و هی دیکەن. بڕوانە وشەی ئار.

زاپان

1. لکی چۆم و لقی رۆخانە؛ 2. بەردی ساف و لووس و ناسک کە منداڵ لە قەرخ چۆم کایەی پێدەکا.

باڵشمە

چووارچێوەی دەرک و پەنجەرە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!