حەزیا
ئەژدیها، ئەژدەهاک.
بێردۆک
1. سووکەخێر؛ 2. پێمەڕەی بچووک؛ 3. گوندێکە سەر بە هەرێمی سۆما لە کوردستانی باشوور.
ڕەوسە
1. خۆیانی گێرەکراوی هێشتا کۆوەنەکراو؛ 2. سوورەبنە، سوورباو، رەنگ سوور، سوورهول.
پاوێر
جێگای پاڵدانەوه، جێگای پشتدانەوه.
خامان
جۆرێک پارچه‌ی سپییه بۆ کراس.
شالوور
ریشۆڵەی رەش، گاوانی.
پەسنۆ
پێهەڵگوتن، چاکە گوتن.
پارسا
پارێزکەر، پاکداوێن، خاوێن.
ئامێدی
ئامات، ئاماد، ئامێد، شارێکی خۆش و دڵگیره له سه‌ر لووتکه‌ی چیایه‌کی به‌رز، به‌رانبه‌ر به سیلاڤ، یان سۆلاڤ له کوردستانی باشوور. خه‌ڵکی ئه‌م شاره زۆربه‌ی مه‌سیحی بوون و به‌ر له هێرشی ئیسلام بۆ سه‌ر کوردستان چوونه‌ته سه‌ر ئه‌و چیایه و ئه‌و شاره‌یان له‌وێ ساز کردووه. بۆ چوونه ناو ئه‌و شاره ته‌نیا یه‌ک رێگا هه‌یه، ئه‌ویش له چیایه‌کی به‌رانبه‌رییه‌وه بۆی ده‌چێ، ده‌نا چووار ده‌وری تا ده‌گاته ئه‌و رێیه‌ی که ده‌چێته سه‌رێ بۆ شاره‌که، لێژ و هه‌ڵدێر و قه‌دپاڵی هه‌زاربه‌هه‌زاره و خواره‌وه‌شی چۆمی گه‌وره‌یه، به‌ڵام سه‌دام حسێن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و ترس له پێشمه‌رگه رێگایه‌کی دیکه‌ی لێ کرده‌وه که له باری مێژوویییه‌وه بایه‌خی هێنا خوارێ. بڕوانه ئامێخ.
درێشک
درێشک، دره‌وش.