ئامێر

ئامیر، که‌لوپه‌ل، ئاموور. وه‌کوو ئامێری مۆسیقا، تار، سه‌نتوور و هیدیکه‌.

بادام

چوالە، چەقالە، بەهیڤ، بایەم، باوی.

هۆزانڤان

بەیتبێژ، گۆرانیبێژێک که هەم هۆنراوە دابنێ، هەم بە گۆرانیی بیچڕێ.

چەرمەڵە

ئینسانی چه‌رمه‌ڵانه‌، سپیکه‌ڵه‌.

چێرین

نێوی کوردیی گوندێک بووه‌ له‌ کوردستانی باکوور‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورک گۆڕیویه‌ و نێوی تورکیی له‌ جێی داناوه‌.

ڕووناک

روون، رۆشن.

وەرتێ

1. شوێنی پڕگوڵ و گیا؛ 2. ناوەڕاست؛ 3. شوێنی ئاسی و سەختی وەک کوێسان و چیای رژد؛ 4. گوندێکە کەوتۆتە بناری چیای کارۆخ، کە ئەگەر لە گوندی (بۆتێ) وە بۆی بڕۆی، دەبێ بەشێ لە چیای کارۆخ ببڕی تا بیگەیتێ، واتە کەوتۆتە پشت گوندی بۆتێ.

سەودا

1. سەوا، ئاڵوگۆڕ، ئاڵشت و گۆڕینەوە، مامەڵە؛ 2. بەرەبەیان؛ 3. جیاواز، جیا؛ 4. بۆخاتر، لەبەر؛ 5. تەڕەبیرۆ، نەخۆشیی پێست؛ 6. خولیا، ئیشتیا بەخەیاڵ؛ ئەڤین و دڵداریی.

بەفەڕ

1. پیرۆز؛ 2. بەبەهرە؛ 3. بەهونەر.

میران

1. کۆی میر، پاشا؛ 2. میران نێوی هۆزێکی کوردی کۆچەریی بووە لە کوردستان؛ میر لە کوردیدا، کورتکراوەی نازنێوی (ئەمیر) ە و لەگەڵ وشەی (اَمیر) ی فارسیی، کە واتای (سەیید) دەدا، جیاوازە. نموونەی میرەکانی کوردستان: (میری سۆران و میری بۆتان) ە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!