مانە
1. هەمبانە، هەوانە؛ 2. مانا، واتا؛ 3. بیانوو، پەڵپ، مان، گە؛ 4. تێخە، مۆره، نێوان؛ 5. نێوی گوندێک و ناوچەیەکە لە هەرێمی خوراسان، کە گوندی مانە لە نێوان ئەرمیان و سەمەلقان هەڵکەوتووە و کوردنشینە و کوردی تیرەی شادلوون و تورکمانیشی لێیە؛ 6. ناوچەی مانەش لە نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری بجنوورددا هەڵکەوتووە کە زۆربەی زۆری کوردنشینن.
سەرسۆ
گوندێکە لە لای (بەردەکۆز و مەمەنداوا) لە ناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان.
پرژۆڵ
1. پرزۆڵ، وەکوو ریشکی گەنمەشامی؛ 2. پرژ و بڵاو، پەرێشان؛ 3. ریشک و پرزۆڵەی قوماش و پارچە.
دیرەک
1. دیرەگ، دیلەک، کۆڵەکە، ستوون، ئەستوندەک؛ 2. تکا، پاڕانەوە.
شاواز
1. شاباز، بازی سپی؛ 2. شاباش، شاواش، ئەو بەخششەی کە بە بەزمگێڕی زەماوەن دەدرێ.
بەڕوێن
گوندێکە لە باشووری هەڵەبجە، لەبەری شەمێران لە کوردستانی باشوور.
سندی
نێوی هۆزێکی کوردە لە لای شاری مووسڵ لە کوردستانی باشوور.
چلوورە
1. شووشهسههۆڵ، سههۆڵێ که به قهراخ بان و گوێسهبانهدا شۆڕ دهبێتهوه، شۆڕاوکهی قهراخ بان و کهڵکهپاسار یان رهوهز و بهردان له چیا که زستان دهیبهستێ؛ 2. قهندیل، بهستهنی، دۆڵدرمه.
کۆسار
بە زاراوەی هەورامی واتای کوێستانی بژوێن و پڕکانی دەدا.
فراوین
فراڤین، ژەمی نیوەڕۆ.