بلێز

وەرزشکار، کایەکار، گەمەکار. لە زاراوەی کرمانجیدا لیزتن واتە: کایەکردن. وەکوو ئەزێ دلیزم، یانێ من کایە دەکەم.

سامتین

سامتیک، سامتی، جۆرە دەزوویەکی پوختی بریقەداری قایمە.

زەنگەڵان

زەنگیلان، 1. گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم لە کوردستانی تورکان لە تورکیه؛ 2. ناوچەیێکی کوردنشینە لە ئازەرباییجانی شوورەوی.

لانۆ

بچووککراوەی وشەی (لان)ە کە مانای هێلان و شوێن و جێگای ژیان دەدا و ئاماژەیە بە هێلانەی باڵندە و پەلەوەر.

پەپوولە

پەروانە، نمنمۆک، پەڵاتینک.

لاسۆ

کوڕۆ، لاوۆ. بڕوانە: لازۆ.

پلان

1. گەڵاڵە و کەین و بەین بۆ کارێک؛ 2. نێوان، ئاشنایەتی؛ 3. نەخشە و پیلان.

کەلار

1. هەلار، خاپوور؛ 2. لەسەریەک دانراوی بەرزەوەبوو؛ 3. کەلی بەرز و بڵند؛ 4. شارۆچکەیە لەلای دەربەنیخان لە کوردستانی باشوور.

شاناو

نێوی بەرز و پڕئاوازە، نێوی شاهانە.

خەناو

خه‌ناوکه‌، گه‌ردنبه‌ن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!