یەسنا

یەزنە، جەژن؛ بەشێکە لە بەشە گەورەکەی ئاوێستا، کۆپەڕەکەی زەڕدەشتی پێغەمبەر، کە بریتییە لە سروودی ئایینی.

سەنتە

نهێنی، بێدەنگبوون.

جووڵەمێرگ

شارێکە لە ناوچەی حەکاری لە کوردستانی باکوور‌.

بەخشین

1.خێرکردن، ئێحسان کردن؛ 2. لێبوردن.

خۆران

1. خواردن؛ 2. گوندێکی کوردستانە.

بابوونە

گیایەکە سەرەبەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا و ناو گوڵەکە زەردە. گوڵە بابوونە.

وانە

1. دەرز و دەور؛ 2. پاشگری پاڵدان: لووتەوانە، دەستەوانە؛ 3. پاشگری بە واتا ئەوانە: هەمووی لە لای وانە.

تیلەسۆ

نێوی دەشتێکە لە ناوچەی کوردنشینی زەنگیلان لە ئازەرباییجانی شەورەوی.

گەشین

1. سوور و بەدەق؛ 2. کرانەوەی گوڵ.

ئاڤدین

تۆڵەکردنەوە، تێهەڵکردنەوە بۆ لەحەقهاتن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!