دیلۆک

گۆرانیی هەڵپەڕکێ، گۆرانیگەلێک کە لە داوەتدا دەگوترێن.

زەندۆر

نێوی شارۆچکەیەک بووە، لە سەردەمی ساسانییەکان، لە ناوچەی کوردنشینی کووت لە لای عەمارە؛ حوکوومەتی بەعس دوایی نێوی ئەم شارەی کرد بە (عەلی غەربی)؛ لە سەردەمی ساسانییەکاندا نێوی شاری زەندۆر (کاسکار، یان کەسکەر) بووە و نێوی کووت ئەفروون، بەڵام دوای هاتنی ئیسلام، تووشی وێرانیی هات و لە گەشەکردن وەستا؛ پاشان دەوڵەتی بەعس، نێوی کووتی گۆڕی بۆ (واست) و کوردەکانیان بەرەبەرە دەرکرد و کۆمەڵێکیشیان لێ کوژرا و تەنانەت 6000 لاویان بە زیندووی بێسەروشوێن کرد و ئەو شارە کوردنشینەیان لە کورد چۆڵ کرد.

هەولێر

1. هەڤلێر، یەکجار باش، لە باشیش باشتر؛ 2. شارێکی کۆنی کوردنشینە لە کوردستانی باشوور کە دەگەڕێتەوە بۆ 6000 ساڵ بەر لە زایین؛ 3. نێوی کۆنی ئەم شارە (ئەربیل) کە بە سریانی واتە: ئەربەعیلە واتە: چووار دەور قەڵا.

ئادان

زه‌وینی به‌ پیت و به‌ره‌که‌ت.

ڕووگەش

رووخۆش، دەم بە پێکەنین.

ئاودێر

ئاودەری باخات و مەزرا.

ئەسکڵ

سکڵ، پۆلوو، پۆل، پەرەنگ، پەن، پەنگر، بژ، پەل، خەڵووزی سوورەوەبوو.

هەنسک

کوڵی گریان، نزگەرەی بە گریانەوە. (لە گریان نابێتەوە و هەر هەنسک دەدا).

بادێ

باتێ، گوندێکە لە نێوان دهۆک و زاویته لە کوردستانی باشوور.

ئارمین

1. وشەی گۆڕدراوی ئارام؛ 2. نێوی کوڕی کەیقوبادی یەکەم پاشای ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!