شوێشە
1. جێگای هەڵخستنی ترێ و شوێنی بەخێوکردنی رەز؛ 2. نێوی گوندێکە کەوتۆتە ئەو دیوی چیای ئارێز، لەسەر رێگای سنە بۆ مەریوان.
دڵشا
کەسی دڵخۆش، کورتکراوی دڵشاد
ژیلان
کۆی ژیلە، بزووتن و جمین. بڕوانە ژیلە.
خاوێر
نێوان خهو و بێداریی.
سێونگ
1. سێوەنگ، رەشی جووان؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی شارباژێڕ لە کوردستانی باشوور.
کامەران
بەئاواتگەییشتوو، کامڕەوا.
خۆزان
شارەزا لە خۆ، بەڵەد لە جێگە و شوێنی خۆ.
ئارتان
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە کوردستانی باکوور کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. بڕوانە وشەی ئار.
گوڵنار
چاوەهەنار کە بۆ دەرمان دەشێ.
زەیتوون
دارێکە و بەری دارێکە کە لە باکوور و باشووری رۆژاوی کورستانی تورکیە و سووریە زۆرە.