ڕەوڕەوک

تراویلکە، شوێنێک کە لە دوورەوە پێت وایە ئاوە و ئاو نییە.

ڕامیار

1. شووانی پەز؛ 2. رەوکەوان، ئاگاداری رەوە ئەسپ؛ 3. سیاسەتزان.

پەریچەم

چەم واتە: چاو بە هەورامی و پەریچەمیش واتە: چاو وەکوو چاوی پەری.

بێنا

تاسەر، هەرماو، لەبڕان بەدوور.

تەلان

1. تەڵان، بەندەن، بەرزایی کێو، پلەی شاخ و کێو و هەرد؛ 2. بەو عەرزەی دەگوترێ کە خاکی بۆ دێنن و دەیکەن بە باخچە بۆ چاندن. لە کۆندا لە هەورامان کە خاکی کەمە، بە کۆڵ خاکیان دەهێنا و لە بنەبەرداندا کە تۆزێ تەخت و بڵاو بوایە رۆیان دەکرد و وەکوو باخچە تەختیان دەکرد و سەوزەیان تێدا دەچاند؛ 3. نێوی گوندێکە لە بەرانبەر شاری دووکان لە کوردستانی باشوور.

لاسامە

رێژنە، رەهێڵە، شەستەباران.

سەنگەر

چەپەر، مەکۆ، سپێر.

هاوا

نێوی کێوی دەماوەندە لە ئاوێستادا.

هەلیلان

تیرەیەکی کوردن لە تیرەکانی پشتکۆ، لە ناوچەی لوڕستان.

کەژۆس

کاژۆس، چیایەکە لە ناوچەی بیتوێن. بڕوانە (بەیتاس) لە بەشی نێوی کوڕان).

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!