سەنجر

نێوی گوڵێکە لە باخچەدا بۆ جووانی دەیڕوێنن.

ڕۆناس

رۆژناس، کەسێک کە هەتاوناس بێ. بۆ ئاگاداریی ئەمانە هەندێ نێون کە رۆشنبیرانی زاراوەکرمانج درووستیان کردووە و داتاشراون.

چەکدار

بەچەک، خاوەن کەرەسەی شەڕ.

چلوورە

1. شووشه‌سه‌هۆڵ، سه‌هۆڵێ که‌ به‌ قه‌راخ بان و گوێسه‌بانه‌دا شۆڕ ده‌بێته‌وه‌، شۆڕاوکه‌ی قه‌راخ بان و که‌ڵکه‌پاسار یان ره‌وه‌ز و به‌ردان له‌ چیا که‌ زستان ده‌یبه‌ستێ؛ 2. قه‌ندیل، به‌سته‌نی، دۆڵدرمه‌.

هۆگر

خووپێگرتوو، گورۆپێگرتوو، ئونس بە شتێک بەستن.

فەتان

بنیاتنانەوە، ئاواکردنەوە یان لەسەرڕا کێڵانەوەی زەوینی بایەر و دەێم.

گاوەرۆ

1. لە بنەڕەتدا گاورڕۆ بووە واتە: چەمێک کە کوردی یارسانی لە قەراخدا ژیابێ، رۆباری گاورەکان، یان چەمێک کە هی گاورەکان بووبێ؛ 2. نێوی چەمێکە لە نێوان سنە و کامیاران.

ناوازە

1. هەڵکەفتگ؛ 2. بژاردە؛ 3. سەراسا.

سەیرا

نێوی گوڵێکە پشت پەلکەکەی سوورە و ناوەوەی سەوز و رەشە.

کاریکا

1. ئازا و گورجوگۆڵ، 2. کارا و کارتێکەر.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!