ژەرێژە

1. شوێنێ کە کەوی زۆر بێ؛ 2. نێوی گوندێکە لە داوێنی چیای کۆساڵان لە هەورامانی کوردستانی رۆژهەڵات.

ئاکۆیان

نێوی گوندێکە لە ناوچەی بالیسان و نێوی ناوچە و هۆزێکە لەلای رانییە، لە کوردستانی باشوور.

ڕاسا

1. راستا، هەستا، واتە: لە جێگای خۆی راسا؛ 2. خەتی راست و خۆحەن؛ 3. تەختایی.

پەڵووڵە

ئاردەپەڵوو، پرپۆڵە بۆ جووجەڵە، خواردنێکە لە ئارد و رۆن درووست دەکرێ.

کارس

هەرزن، هەرزنە گەورە، دانوولەیەکی خۆڵەمێشیییە کە تامی تاڵە و ساقەت و گوڵەکەشی وەکوو جۆیە.

ناسیکۆ

نێوی یەکێ لە تیرەکانی کوردە کە لە 881 ی زایینیدا ژیاون و دانیشتووی ناوچەی زامووا بوونە.

هالان

1. کۆی نەمام، نەمامگەل؛ 2. دنەدان، هانەدان؛ 3. دەنگەدەنگ و هاوار.

پازووک

پازووک لەو کوردانە بوون کە پێشتر سەر بە ئایینی ئێزیدییەکان بوون و لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی تورکیەدا دەژیان، بەڵام دوایی لە شەڕی نێوان سەفەوی و عوسمانیدا بەناو ئێراندا بڵاوەیان پێ کرا و بوون بە تورک و فارس و ئایینی شیعەیان قەبووڵ کرد.

ڕاشن

جۆرێک سوێسنەکیویلەیە.

پڕشنگ

تیریژ، تیشکی رۆژ، پریشکی ئاگر.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!