تاژان
1. لکی باریکی دار، لقی زراوی درەخت؛ 2. تازیانە؛ 3. وێران، خاپوور؛ 4. گوندێکە لەنێوان ئەتابەک و میریۆسف لە لای (بلەکێ) لە ناوچەی بانەی کوردستانی رۆژهەڵات؛ 5. تاژان دەگەڵ تاڵان دێت؛ (گوند تاڵان و تاژان کرا).
ژامکۆ
بەرپرسی زەنگی کلیسا.
ئارهنان
نێوی گوندێکه له چهند کیلۆمیتریی شاری سنهوه که له کۆندا دابڕی ئهردهڵانهکان بوو. بڕوانه (ئار) له بهشی کوڕان.
گوڵناو
لەش و لاری وەک گوڵ.
ڕێبین
رێگەدۆزەرەوە.
بۆتیا
چیایەکە لە بادینان لە کوردستانی باشوور.
فەرات
1. فرەهات؛ فورات، فرات؛ 2. تیژڕۆ؛ 3. چۆمی پڕئاو؛ 4. ئاوی شیرین و پاک بۆ خواردنەوە؛ 5. چۆمێکە لە دوو کەرت پێک دێ، کەرتێکیان چەمی قەرەسووە، کە لە (دوملوتەپە) ی باکووری ئەرزەڕۆم لە کوردستانی باکوور سەرچاوە دەگرێ و 640 کیلۆمیتر درێژایی یە و سەرچاوەی کەرتەکەی تری کە پێیدەڵێن: چۆمی موراد و قەرەسوو، لە باکووری رۆژاوای شاری ئەلازیک، لە کوردستانی باکوور سەرچاوە دەگرێ و هەموویان وێک دەکەونەوە و چۆمی فورات پێک دێنن، کە 647 کیلۆمیتری دیکەش بە کوردستاندا دەڕوا. فورات و دیجلە لە نزیک شاری بەسرەوە تێکەڵ دەبنەوە و دەبن بە یەکاوی عارەبان (شطٌ العَرب)، کە دەڕژێنە کەنداو (خلیج) ی فارسەوە.
ڕابێژ
راوێژ، رامان و بیر لە کارێ کردنەوە.
بارێنە
نێوی گوندێکە لە کوردستان.
فەرزان
1. فرەزان، زۆرزان؛ 2. زانا؛ 3. چازان؛ 4. بیرەوەند؛ 5. بنەچە و رەتەوەی رەسەن.