شەکان

1. لەرین لەبەر با؛ 2. تۆپانقاڕ، یاری گۆیێن.

زێوەرکۆ

نێوی گوندێک بووە لە ناوچەی کووت لە کوردستانی باشوور که خەڵکەکەی هەڵداژراونەتە شوێنانی دیکە و عەرەبیان هێناوەتە جێگایان.

دارا

`1. دەوڵەمەن، لۆرت، بوودە، زەنگین؛ 2. دەرمانی چاوئێشە؛ 3. جۆرێک کۆتاڵ؛ 4. شارێکی کوردنشین بووە لە نێوان ماردین و نوسەیبین لە کوردستانی تورکان؛ 5. نێوی کوڕی بارام پاشای (ماد) ە؛ 6. نێوی هەشتەمین پاشای گرێوارەی (کەیانییەکان)ە.

ژیلەمۆ

سکڵی وردی داری مێو، وردە سکڵ بن خۆڵەمێش کە دیسان دەتوانی ئاوری پێ بکەیتەوە.

ڕۆژهەڵات

رۆژەڵات.

سناوێ

نێوی گوندێکە لە ناوچەی خۆشناوەتی لە کوردستانی باشوور.

جێوار

وشەیێکی کۆنی کەڵوڕیی یە بە واتای سەقامگرتوو، نیشتەجێ، وەکوو: نیشتەجێی کەرکووکین.

وەرزێر

وەرزیار، چاندەکار، وەرزەکار، وەرزەکێڵ، کێڵکار.

مەردۆخ

1. نەخۆشی بەرەو مردن؛ 2. خودای کەونارای بابل؛ 3. سەرنێوی بەرەیەکە لە کوردستان کە زۆر زانای بەنێوبانگیان تێدا هەڵکەوتووە.

شەودێر

ئاودێری شەو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!