خورماڵ
شارۆچکهیهکه له کوردستانی باشوور.
هەوشین
1. گیایەکە لە تیرەی پنگ؛ 2. شاخێکە لە زنجیرە کێوی ئاگری، کە لەگەڵ چیاکانی هەڵگورد و کێلەشین و گەڵاز و لەند و داڵانپەڕ، قەندیلیان دەورە داوە.
هاوڕاز
هاوقسە، هاودەم.
خەزاڵ
1. کهژاڵ، ئاسک، مامز، بزنی گوێخهنهیی و بهدهن رهش و بۆر؛ 2. نێوی کیژی ناو بهیتی (لاس و خهزاڵ)ه.
زۆزان
بە زاراوەی کرمانجیی، هاوینەهەوار، چیا و کوێستانی سازگار، هەوارگەی کۆچەران؛ لە مێژووی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیدا هاتووە: زۆزان کەوتۆتە نێوان مووسڵ و خێڵات و سەڵماس؛ نێوی ژنەگۆرانیبێژێکی کوردستانی تورکییەیە؛ سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
بەرزین
1. بە جووانووی ئەسپ دەڵێن کە کاتی زینکردنی هاتبێ؛ 2. کێوێکە لە نێوان سابڵاخ و سەردەشت کە چەمی لاوێنی بە بەردا دەڕوا؛ 3. نێوی ئاورگە، کانەئاگر، یان (ئاتەشگە) یەکە لەلای خوراسان کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەڕدەشت.
کازین
1. گاڵتە و گەپ؛ 2. نارەنار و دەنگی خۆش؛ 3. کۆخ و کۆشکی هەژارانە. بۆ ئاگاداریی وشەی (کازینۆ Cazino)ی ئینگلیسی لە وشەی (کاز و کازین)ی کوردی کە وشەیێکی کۆنی کوردییە وەرگیراوە. بۆ نموونە: کیووسک Kiosk هەر وشەی کۆشکە و زۆر وشەی دیکه لە زمانی سویدی و ئورووپیدا هەیە کە لەگەڵ کوردی هاوبەشن.
ڕوبات
1. بۆسەی راوچی؛ 2. حەشارگەی کەو.
بەرخاڵ
نێوی کانییەکە لە ناوچەی پشتدەر لە کوردستانی ئێراق.
سێنارە
گوندێکە لە لای دۆڵەبەکر و شێراوا نزیک پردێ (ئاڵتوون کوپری) لە ناوچەی کەرکووک لە کوردستانی باشوور.