ڕۆژهەڵات
رۆژەڵات.
هەرین
ئەشتێرە، هەسارە.
ئهرخهوان
دارێکه گوڵێکی سووری ئاماڵوهنهوش دهکا، دارئهرخهوان پاش گوڵ گهڵا دهردهکا.
بارۆ
بە زاراوەی هەورامی واتە: بیهێنە، بیتێرانە.
ئاراد
ناوی فریشتەیەکە لە ئایینی زەردەشتیدا
شنە
بای فێنک، سروەی با، لەرین بە سروەی با.
باگر
باگا، رۆچنەی با، بە شوێنێک دەگوترێ کە با بیگرێتەوە، یان با بگرێتە خۆی.
ڕادە
1. دێرانە، بارست؛ 2. چلۆنەتی.
خەنجەر
(کێرد یان کارد) ی درێژی دەسکەدارە کە لە کۆندا لەبەر پشتێنیان رادەکرد و بۆ ئامبازبوون و شەڕی بەرانبەرکێ بەکار دەبرا.
ئاگری
چیای سەربەئاگر، گڕکان، ئاگرپژێن؛ شۆڕشی ئارارات بە رابەریی شێخ سەعیدی پیران لە کوردستانی باکوور لە چیای ئاگرییەوە هەڵگیرسا. بڕوانە ئارارات.