ئەردەڵان
1. ئاردەڵان، نیوەزاراوهیێکی زمانی کوردییە؛ 2. تیرەیەکی کۆنی کوردن؛ 3. نێوی میرانی بنه‌ماڵه‌ی ئهردهڵانە؛ 4. نێوی به‌شی له کوردستانی رۆژهەڵات بووە له سه‌رده‌می سهفهوییەکاندا؛ 5. نازنێوی شاعیری کورد (حسینعلی ئەردەڵان)ە؛ لە مێژووی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەدی مەردۆخدا هاتووە: (ئاردەڵ نێوبانگی خوسرەوی ئاشەوانە کە یەزگردی شالیاری (ئێران) ی کوشت!)؛
کریسک
پریشکی ئاگر، پزووسکەی گڕ.
سەمەن
1. روومەت؛ 2. سەمەنگوڵ، گوڵی یاسەمەن؛ 3. زەردی کاڵ؛ 4. رەنگی کەوە؛ 5. گوڵەزێڕینە.
کەیا
1. نازنێوی پیاوی بەدەسە‌ڵات، کوێخا؛ 2. کایە؛ 3. ژەندنی تراو، وەکوو مەشکەت کەیاندووە؟!
بەخشین
1.خێرکردن، ئێحسان کردن؛ 2. لێبوردن.
ئارمین
1. وشەی گۆڕدراوی ئارام؛ 2. نێوی کوڕی کەیقوبادی یەکەم پاشای ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
زرار
هۆزێکی کوردن لە کوردستانی باشوور.
باوێزە
باوەرێن، ئەو میوەیەی کە با لە داری بەر دەداتەوە.
خێوانە
به‌رکوت، گه‌نمێ که به‌ر له هه‌ڕه‌تێ دروێنه ده‌یدروون و گێره ده‌کرێ بۆ خواردن.
رێژەن
1. بڕشتی خەلەی خەرمان؛ 2. رێگر، چەتە.