ئاگری

چیای سەربەئاگر، گڕکان، ئاگرپژێن؛ شۆڕشی ئارارات بە رابەریی شێخ سەعیدی پیران لە کوردستانی باکوور‌ لە چیای ئاگرییەوە هەڵگیرسا. بڕوانە ئارارات.

سوێسکە

سۆسک، سۆسکە، سووسک، باڵدارێکی گۆشتخۆشە، مەلێکە لە شێوەی کوڕکوڕ.

شانا

بە زاراوەی هەورامی واتە: کلی کرد، شاندی، هەناردی، رەوانەی کرد.

ئاره‌نان

نێوی گوندێکه‌ له‌ چه‌ند کیلۆمیتریی شاری سنه‌وه‌ که‌ له‌ کۆندا دابڕی ئه‌رده‌ڵانه‌کان بوو. بڕوانه‌ (ئار) له‌ به‌شی کوڕان.

نەسران

تیرەیەکی کورد بوونە کە لە شاری کووتی کوردنشینی باشووری کوردستانی ئێراقدا ژیاون، بەڵام لە سەردەمی حوکوومەتی بەعسدا زۆربەیان دەرکران و عەرەبیان لە شوێنیان دانا.

سەرکار

1. کاربەدەستی ئاغا یان خان؛ 2. فەرماندەری دەستەی گورووبانانی ئەرتەش؛ 3. فەرماندەری کرێکارانی بەشکۆ یان کارگە.

جوامێر

بڕوانە بۆ جامێر.

ماندانا

ماندان، نێوی ژنی کەمبووجیەی پاشای فارس و دایکی کوورشی پاشای هەخامەنشی بووه کە کچی ئەژدەهاکشای ماد بووە‌. بڕوانە ماندان لە بەشی کچان.

پاپڕیک

جۆرێک پەپوولەیە.

برادۆست

1. دۆستی وەک برا، دۆستی گیانیی گیانیی؛ 2. هەرێمێکی کوردنشینی کوێستانیی و ساردی سەر بە شاری (خۆی) یە، لە کوردستان، کە لە رۆژاواوە بە هێڵی سنوورە دەسکردەکانی هەردوو کوردستانی بندەدستی تورکیە و ئێرانەوە بەندە. زۆربەی دانیشتووانی خۆی کوردزمانن و ئاذەریشی لێیە، بەڵام گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارە هەمووی کوردنشینن. هەروەها بەشێیشی لە ناوچەی سۆما برادۆست لە کوردستانی باشوور، لە سەرووی شارەکانی (دیانا و رواندز)ەوە، هەڵکەوتووە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!